پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا ئاسایی دەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/07/2018‌ :: 996‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەمشەو دووشەممە بڵاویکردەوە، لە شاری هەولێر پێشوازی لە (ھاكان كاراچای) كونسولی گشتی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی کردووە وتیایدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، تەئكیدی كردەوە كە پەیوەندی نێوان ی ن ك و توركیا مێژوویەكی دێرینی چەندین ساڵەی ھەیە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

پێش نیوەرۆی ڕۆژی دووشەممە ۲٠۱۸/٧/٣٠ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی (ی ن ك) لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەرێز
(ھاكان كاراچای) كونسولی گشتی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی

لەسەرەتای دیدارەكەدا، وێڕای تەئكید كردنەوە لەسەر تووند و تۆلكردنی پەیوەندیەكان، بیرورا لەبارەی دواین پێشهات و گۆرانكاریەكانی گۆرەپانی سیاسی و سەربازی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئاڵوگۆركرا، ھاوكات گفتوگۆ لەبارەی ئایندەی نەخشەی پرۆسەی سیاسی لەعیراق و هەرێمی كوردستان كرا بەتایبەتی دەرەنجامی هەلبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق ھەوڵەدبلۆماسیەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەلایەك و ھێز و لایەنە سیاسیەكانی عیراق لەلایەكی تر بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق. 
پەیوەندیەكانی نێوان (ی ن ك) و توركیاش تەوەرێكی گرنگی ئەو دیدارەبوو، ھەردوولا بەتێر و تەسەلی باسیان لە چۆنیەتی ئاسایی كردنەوە و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان توركیا وەك ووڵاتێكی دراوسێی گرنگ لە رووی سیاسی و بازرگانی و ی ن ك وەك ھێزێكی سیاسی خاوەن مێژوو و پیگە و سەنگێكی بەھێز لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە كرد. 
ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، تەئكیدی كردەوە كە پەیوەندی نێوان ی ن ك و توركیا مێژوویەكی دێرینی چەندین ساڵەی ھەیە و بوونی پەیوەندیەكی باش و دۆستانە لە نێوان ھەردوولادا دەبێتە مایەی سەقامگیری و ئایندەیەكی روون بۆ گەشەی سیاسی و بازرگانی كە بە سوود و قازانجی ھاوبەشی توركیا و ناوچەكە دەبێت.   
 
كونسولی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان تەئكیدی كردەوە كە وولاتەكەیان خوازیاری سەقامگیری سیاسی و سەربازیە لە عیراق و ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، ووتیشی ئامادەی هەموو هەماهەنگی و هاوكاریەكین كە ببێتە مایەی بەهێزكردن و بەرەوپێشەوە بردنی پەیوەندیەكان لە ئاستە جیاوازەكاندا.

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure