"ئەوانەی لە سلێمانی سواڵ دەکەن دەستگیردەکرین"

هەواڵ / کوردستان :: 30/07/2018‌ :: 223‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە لەسەر شەقامەکانی شارەکە سواڵ دەکەن. 


سەرکەوت ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند، دیاردەی سواڵکردن و کارکردن لەسەر شەقامەکان و لەترافیکەکان زیادی کردووە، بۆیە بڕیارمانداوە سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیربکەین کە ئەو کارانە دەکەن".

وتیشی "لەم ھەفتەیەوە تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتێکی فراوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستپێدەکات و ھەموو ئەوکەسانە دەستگیردەکرێن کە لە ترافیک و سەرشەقامەکان سواڵ دەکەن یان شتومەک دەفرۆشن بەتایبەت ژنان و منداڵان کەبەردەوام لەسەر شەقامەکانن".

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەودیاردەیە بنەبڕدەکەن و لەمەودوا رێگە نادرێت دوبارەبێتەوە، بە بەردەوامیش چاودێری شەقامەکان دەکەن و هەرکەسێک ببینن دەستگیری دەکەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure