ئاژانسى "فیتش" هۆشدارى داڕمانى كه‌رتى بانكى توركیا ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 30/07/2018‌ :: 307‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئاژانسى "فیتش" بۆ پۆلینى دڵنیایی بانكى نێوده‌وڵه‌تى، دواى دابه‌زاندنى پۆلینى دڵنیایی توركیا، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى توركى توانایان نابێت پابه‌ند داراییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هۆشدارى ئه‌وه‌شیدا، كه‌ كه‌رتى بانكى توركیا توشى داڕمان ببێت. 

فیتش، له‌ راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى سووه‌كان و سستبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى توركیا، مه‌ترسی جدین بۆ سه‌ر كه‌رتى بانكى و چالاكییه‌كانیان و ئاستى بوونى دراوى كاشیان.

ئاژانسه‌كه‌، پۆلینى دڵنیایی هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانى كۆكا كۆلا، مونوتى خانووبه‌ره‌، باش كنتى كاره‌بایی، ئینه‌رجى ووزه‌، ئهارچه‌لیك، میگروس، ورونیسانسى خانووبه‌ره‌، تورك تیلكۆم بۆ په‌یوه‌ندیكردن و تورك سێڵ و توربراشى دابه‌زاند.

دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى دوناڵد تره‌مپ به‌سه‌پاند سزاى به‌سه‌ر توركیا، به‌هۆى به‌ندكردنى قه‌شه‌ ئیندرۆ برانسون، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رمبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى تۆماركرد و دۆلارێك به‌ 4.9010 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure