تادێت تمەن دادەبەزێت و هاووڵاتیانیش دەیکڕن

هەواڵ / ئابوری :: 30/07/2018‌ :: 1914‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ دۆخێكى ناسه‌قامگیردایه‌و بازرگانێكى ئاڵۆگۆڕى دراویش ده‌ڵێت "هاووڵاتیان رویان له‌كڕینى تمه‌نى ئێران كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌ ئاینده‌ نرخه‌كه‌ى به‌رزبوه‌وه‌ قازانج بكه‌ن".


فازڵ حه‌مه‌ ئه‌مین، له‌ نوسینگه‌ى (سروشتى كوڕه‌مێو) دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌هاى دراوی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار ناسه‌قامگیره‌و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ یەک ملیۆن و 130 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

راشیگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار زۆر شكاوه‌، هه‌ندێك له‌ هاووڵاتیان تمه‌ن ده‌كڕن و هه‌ڵیده‌گرن به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌ى نرخه‌كه‌ى به‌رزبێته‌وه‌و قازانج بكه‌ن".

ئه‌و بازرگانه‌ى دراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد دابه‌زینى به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ى له‌ ناوخۆى ئێراندا نرخى كاڵاوشمه‌ک گران بووه‌، بازرگانانیش له‌ ترسى دابه‌زینى زیاترى تمه‌ن به‌هاکەى به‌ زیاتر ده‌شکێننه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure