دواڕۆژ
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداو ئاشكرایكردووه، دیارترین مه‌رجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری ئه‌و شاره بۆ كورد، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه‌ركوك بووه‌ته ته‌وه‌ری سازشكردن له نێوان به‌غد و هه‌ولێردا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی تهمموز، رۆژنامه‌ی "عه‌رەبی ئه‌لجه‌دید" له زاری به‌رپرسێكی سیاسی باڵای كورد بڵاویكردووه‌ته‌وه، لایەنی كوردی چه‌ند مه‌رجێكی خستووه‌ته به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كانی به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیان.
سه‌رچاوه‌كه كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، ده‌ڵێت "مه‌رجه‌كان جه‌خت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری شاره‌كه بۆ كورد ده‌كه‌نه‌وه".
به‌رپرسه كورده‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، یه‌كێكی دیكه له مه‌رجه‌كانی كورد یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانه به‌پێی ماده‌ی 140، ئاشكراشیده‌كات هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به‌غدا ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه له پێناو راكێشانی لایه‌نی كوردی بۆ ریزه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو، هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له ترسی دۆڕانیان، ئاماده‌بوون مه‌رجه‌كانی كورد قبوڵ بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه به‌وه‌شداوه كه له ئێستادا پارێزگای كه‌ركوك بووه‌ته ته‌وه‌ری سازشكردن له نێوان كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق.
پێشوتریش رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاویكردبووه‌وه، تێكگهیشتنهكان له نێوان شیعه و كورد سه‌باره‌ت به دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی به‌رده‌وامه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵده‌دات هاوپه‌یمانی شیعی كوردی پێكبهێنێت.
وه‌رگێڕان: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین