داڕمانى به‌هاى تمه‌ن بازاڕه‌كانى تاران توشى ئیفلیج بوون ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 30/07/2018‌ :: 2259‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى دابه‌زینه‌ مێژوییه‌كه‌ى به‌هاى ریاڵى ئێرانى (تمه‌ن) له‌ بازاڕه‌ى ئێراندا، كه‌ به‌هاى دۆلارێك بوو به‌ 112 هه‌زار ریال، له‌ كاتێكدا رۆژى شه‌ممه‌ 98.000 ریاڵ بوو، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی و نیگه‌رانى بازرگانان و كاسبكارانى لێكه‌ته‌وه‌و له‌ زۆربه‌ى شاره‌كان مانگرتن ده‌ستپێكردوه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌  پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ی تەممور زۆربه‌ى خاوه‌ن دوكان و بازاڕه‌كان له‌ شاره‌كانى تاران و ته‌برێز و كه‌ره‌ج مانگرتنیان راگه‌یاندو بازاڕه‌كانیان داخست و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌تۆمه‌تى تێكدانى ئابوورى ژمارەیەکیان ده‌ستگیرکردووە.

به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ 7ى ئاب بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌وه‌ش به‌هاى ریاڵى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى گه‌وره‌ى  به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 112 هه‌زار ریاڵ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆرى بازرگانانى لێكه‌وته‌وه‌.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure