24 په‌رله‌مانتار بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان كاندید كراونه‌ته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 30/07/2018‌ :: 277‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى ته‌مموزى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد 
  * كورد وه‌ك تیمێكى هاوبه‌ش بچێته‌ به‌غدا
- هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى رێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك رێكه‌وتن
- حكومه‌تى هه‌رێم وێستگه‌ى كاره‌باى 400 كه‌یڤى له‌ بازیان كرده‌وه‌
- حكومه‌تى عێراق: راگه‌یاندنى هه‌رێم له‌ به‌سره‌ ململانێكان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌
- هه‌رێم له‌ بۆشایى ئۆپۆزسیۆندا
- مۆرۆش مافى ئۆتۆنۆمى وه‌رگرت .. حه‌فتا ساڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌ شه‌ڕ و دانوستاندان
- ئیدلیب شیعه‌ى تێدا نه‌ماوه‌ .. ره‌هه‌ندى تایه‌فه‌گه‌ریى له‌ جه‌نگى ناوخۆیى سووریادا
- ئاماژه‌كانى پشت سه‌ردانى شاندى كورده‌كانى سوریا بۆ دیمه‌شق

خه‌بات:
- 29 لیست و قه‌واره‌ و هاوپه‌یمانیه‌تى ناوى كاندیده‌كانیان راده‌ستى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن كرد
- كاردیناڵ لویس ساكۆ: بارودۆخى مه‌سیحى و كه‌مینه‌كانى تر له‌ عێراقدا خراپتر ده‌بێت
- 70 میگاواتێن كاره‌با گشتى بو پارێزگه‌ها دهوكێ هاتنه‌ زێده‌كرن
- به‌ فه‌رمانى نێچیرڤان بارزانى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ران ده‌ركرا
- به‌سره‌ .. خۆپیشانده‌ران خیوه‌تى مانگرتنیان له‌به‌رده‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان هه‌ڵدا
- توركیا .. به‌هۆى به‌كارهێنانى وشه‌ى (كوردستان) سزا ده‌خرێته‌ سه‌ر كه‌ناڵێكى ته‌له‌فیزیۆنى
- هیندستان .. به‌هۆى بارانى به‌لێزمه‌ 64 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
- سلێمانى .. بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى یارییه‌ چووپه‌كان ده‌ركرا
- كاركردن له‌ به‌شێكى پڕۆژه‌كانى گه‌رمیان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌
- له‌ نیوه‌ى ئه‌مساڵدا له‌ گه‌رمیان نزیكه‌ى 55 هه‌زار كه‌س پشكنینى تاقیگه‌ییان ئه‌نجامداوه‌
- وه‌زاره‌تى كار لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ پێكده‌هێنێ كه‌ ده‌رنه‌چوونه‌

هه‌ولێر:
- سه‌رۆكى حكومه‌ت وێستگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كاره‌باى له‌ بازیان كرده‌وه‌
- ئه‌مڕۆ دوایین مۆڵه‌ته‌ بۆ پێشكه‌شكردنى داواكاریى خوێندن له‌ چیك
- له‌ كۆى 6417 كه‌س 3 هه‌زار و 315 كوردى ئێزدى رزگار كراون
- كورد له‌ سووریا كه‌متر ئومێدیان به‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ و روو له‌ دیمه‌شق ده‌كه‌ن
- له‌ هێرشێكى چه‌كدارى له‌ ئه‌مریكا 10 كه‌س بوونه‌ قوربانى
- ئه‌ردۆغان به‌دواى ده‌نگه‌ له‌ده‌ستدراوه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێت .. نیوه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى پارته‌كه‌ى ده‌گۆڕێت
- شه‌پۆله‌كانى گه‌رما له‌ یابان كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

رووداو:
- 150 كه‌س له‌ دهۆك خۆیان كاندیدكردووه‌
- گه‌نجێك له‌سه‌ر كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ ده‌كوژرێ
- 30 چالاكڤان سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتوو تۆمارده‌كه‌ن
- 24 په‌رله‌مانتار بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان كاندید كراونه‌ته‌وه‌
- ئه‌مریكا ئێرانناسێك ده‌كاته‌ كونسوڵى خۆى له‌ هه‌ولێر
- ملیۆنان مه‌تر دووجا زه‌ویى كه‌ركوك ته‌عریب ده‌كرێنه‌وه‌
- منداڵانى كوردى ئێزدى له‌ توركیا له‌ خانه‌كانى بێسه‌رپه‌رشتان ده‌دۆزرێنه‌وه‌
- گه‌شتى ئاسمانى له‌ نێوان سعودیه‌ و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌
- مانگانه‌ 55 هه‌زار كه‌س له‌ كوردستان گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن
- ئاڵبارایك بۆ جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان ئاماده‌ ده‌كرێ
- سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ستى باڵى میانڕه‌و كورتتر ده‌كاته‌وه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure