كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگە پەلەوەرییه‌کان: توانای پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییمان ھەیە

هەواڵ / ئابوری :: 30/07/2018‌ :: 795‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا توانای تەواویان ھەیە بۆ پڕکردنەوەی خواستی بازاڕ له‌ گۆشتى سپى و لێشیان زیادە.


نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بەدواڕۆژی وت "سەرجەم کێڵگە پەلەوەرییەکان لەماوەی ٦٠ ڕۆژدا نزیکەی ٧ ملیۆن جوچک لە پارێزگای سلێمانی دەخرێتە ناو کێڵگەکان، کە توانای خۆیانە، بێجگە لەو ٧٠ پرۆژە ناڕەسمیانەی ھەیە، ئەگەر ئەوانیشی لەگەڵ بێت، نزیکەی ١٠ ملیۆن جوچک دەبێت".  

وتیشی "بەو ڕێژە بەرھەمھێنانە خستنە بازاڕی گۆشتی مریشک زۆر زیاد دەبێت و پێویستمان بە ھاوردەی مریشکی بەستو لە دەرەوە نابێت".

ئاماژەی بەوەشدا "لەئێستادا زیاد لە پێویستی ناوخۆ  لە کێڵگە پەلەوەریەکانماندا مریشک بەرھەم دێت، بەڵام بەداخەوە ھاوردەی مریشکی بەستوو بەردەوامە، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی بەرھەمی ناوخۆی دروستکردووە".

بە پێی ئامارەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەفەرمی ٦٨٣ كێڵگه‌ى بەرھەمھێنانی مریشکی زیندوو ھەیە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure