ئه‌ردۆغان: ده‌ستبه‌رداری كڕینی غاز له‌ ئێران نابین

هەواڵ / ئابوری :: 29/07/2018‌ :: 583‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری كڕینی غاز نابێت له‌ ئێران به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌كریكا ده‌یه‌وێت به‌سه‌ريدا بیسه‌پێنێت. 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "پێشوتر به‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكام وتووه‌، ببوره‌ به‌ڵام ئێمه‌ غاز له‌ ئێران ده‌كڕین، له‌ چی شوێنێكی دیكه‌ جگه‌ له‌ ئێران بیكڕین؟ هاوڵاتییه‌كانمان به‌بێ نه‌وت له‌ زستاندا له‌ سه‌رمادا ره‌قده‌بنه‌وه‌، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت چی بكه‌م؟". 

وتیشی "ئه‌م قسه‌یه‌شم وه‌ك خۆی به‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا وتووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure