وێنە: یەکەمین دیداری گەشتیاريی لە سەیرانگای دوکان

هەواڵ / گەلەری :: 29/07/2018‌ :: 663‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فۆتۆ: حەمەسور
به‌ناونیشانى (دوكان له‌ دیدارێكى گه‌شتیاریدا)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ته‌مموزى 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى سلێمانى دیدارێكى گه‌شتیارى له‌ هۆتێل ئاشور به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و فاروق مه‌لا مسته‌فا سه‌رمایه‌دارى نیشتمانى سازكرد.


سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگه‌یه‌كى فۆتۆگرافى له‌سه‌ر شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌ستیپێكرد، پاشان وتارى به‌خێرهاتنى میوانه‌كان له‌لایه‌ن شاهۆ عوسمان، قائیمقامى قه‌زاى دوكان خوێنرایه‌وه‌، دواتر وه‌زیرى شاره‌وانى گه‌شتوگوزار وتارێكى پێشكه‌شكرد و پاڵپشتى خۆى بۆ پڕۆژه‌كه‌ى فاروق مه‌لا مسته‌فا له‌ قه‌زاى دوكان ده‌ربڕى بۆ پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیاریى.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە