تمەن بەرامبەر دۆلار هاڕەی کرد

هەواڵ / ئابوری :: 29/07/2018‌ :: 12826‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌گەڵ نزیکبوونەوەی سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا  و به‌گوێره‌ی میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ته‌مووز نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بێوێنەی بەخۆوە بینیوەو نرخی هەر دۆلارێک 10000 تمەنی ئێرانی تێپەڕاندووە.


دابه‌زینی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار كه‌ بەبێوێنه‌ترین دابه‌زینی به‌هایی تمه‌ن له‌ مێژووی ئابووری ئێراندا دادەنرێت، بووەته‌هۆی داخستنی بازاڕی دۆلار و زێڕ له‌ تاراندا.

به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، هه‌واڵی ده‌ستگیركردن و سزادانی ده‌یان دەڵاڵ و بلۆككردنی 1300 ئه‌ژماری بانكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌زینی نرخی تمه‌ن و به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار درێژه‌ی هه‌یه‌و ناڕەزایەتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوەو ده‌یان خۆپیشانده‌ریش دەستگیرکراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure