كه‌شناسی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی گه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 29/07/2018‌ :: 25031‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌به‌راورد به‌ مانگی ته‌مموزی پارساڵ، ئه‌مساڵ فێكنتر بووه"‌.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ته‌مموزی 2018، بەشی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یەنراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌مانگی 7ی 2017 چەند شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هەبووە" دەشڵێت "کاریگەرترینی ئەو شەپۆلانە، شەپۆلی گەرمای 22-7ی پارساڵ بووە، بە ڕادەیەک پلەکانی گەرما ڕێژەی پێوانەیی تۆمارکرد و له سەنتەری پارێزگاکان هەولێر و هەڵەبجە و کەرکوک له‌نێوان 47 پلە تا 48  پلە بووه‌، هەروەها له‌ کەلار 50 پلە و له‌ خەبات 50 پلە، له‌ دووزخورماتوو 49 پلە و له‌ خانەقین 53 پلەی سیلیزی تۆمارکرد."

له‌باره‌ی جیاوازی گه‌رمای ئه‌مساڵ و پارساڵ، كه‌شناسی هه‌رێم روونیكردۆته‌وه،‌ ئەمساڵ تەنها 5 رۆژ لە سەرووی 44 پلەی سەدی بووە و تەنها یەک رۆژیش پلەی گەرمای سەنتەری هەولێر گەيشتۆتە  46 پلەی سیلیزی، بەڵام پارساڵ 4 جار گەیشتۆتە 46 پلەی سیلیزی.

له‌باره‌ی ناوچه‌كانی تری كوردستان، كه‌شناسی هه‌رێم، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سەبارەت بە ناوچەکانی تری كوردستان هەمان جیاوازی و بەراوردکاری دەگونجێت، بەڵام بە داتا و پلەی گەرمای جیاواز و به‌گشتی هاوینی ئه‌مساڵ فێكنتره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە