نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 29/07/2018‌ :: 798‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 29ی تەمموزی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 300 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 200 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 158 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 13 هه‌زار و 500 دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 25 هه‌زار و 500 دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیەبوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 300 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 158 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 14 هه‌زار دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 25 هه‌زار و 500 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure