لیستى كاندیدانى حزبى شیوعى ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: 29/07/2018‌ :: 743‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
حزبى شیوعى كوردستان ناوى كاندیدانى پێشكه‌شى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم كرد.


هاژه‌ رواندوزى، رێپێدراوى حزبى شیوعى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ته‌مموزى ناوى سه‌رجه‌م كاندیدان و سیڤییه‌كانى حزبى شیوعى كوردستانمان پێشكه‌ش كۆمسیۆن کرد".

وتیشى "لیستى كاندیدانى حزبى شیوعى كوردستان له‌ 44 كاندید پێكدێت، كه‌ به‌شێكیان بۆ ئافره‌تان ته‌رخانكراوه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ته‌مموزى 2018، ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایى هات كه‌ كۆمسیۆن بۆ پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیدانى حزب و لایه‌نه‌كان داینابوو.

ناوى كاندیدانى حزبى شیوعى كوردستان:

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure