دواى "فه‌یسبووك" به‌هاى پشكه‌كانى "تویته‌ر" به‌رێژه‌ى 17% هاته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 28/07/2018‌ :: 213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌كۆتا مامه‌ڵه‌ى هه‌فته‌دا رۆژى هه‌ینى، به‌هاى پشكه‌كانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "تویته‌ر" به‌رێژه‌ى 17% هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى فرۆشتنێكى زۆرى پشكه‌كانى كه‌رتى ته‌كنۆلۆژیا.


جاك دورسى، به‌رێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى و دامه‌زرێنه‌رى تۆڕى كۆمه‌ڵاتى تویته‌ر رایگه‌یاند "دابه‌زینى به‌هاى پشكه‌كانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ستراتیژى نوێى تویته‌ر كه‌ نامه‌ ناڕاست و ئه‌كاونتە ساخته‌کانى سڕیوه‌ته‌وه‌".

جه‌ختیشكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ى كاره‌كانمانه‌ كه‌ ده‌مانه‌وێت كه‌شێكى دڵنیا بۆ به‌كارهێنه‌رانمان دابین بكه‌ین.

له‌ داخستنى بازاڕ و كۆتا مامه‌ڵه‌دا به‌هاى یه‌ك پشكى تویته‌ر به‌رێژه‌ى 17.7% دابه‌زى و به‌ 35.33 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌هاى فه‌یسبوكیش له‌ كۆتاى رۆژى هه‌فته‌دا دواى دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى پشكه‌كانى له‌ رۆژى پێشوتر، به‌رێژه‌ى 0.9% به‌رزبووه‌وه‌و پشكێكى به‌ 178.03 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌هاى گشتى كۆمپانیاى فه‌یسبوك دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 ملیار دۆلار به‌هاى له‌ده‌ستدا. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure