سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ناحیەیەک دەکات

هەواڵ / کوردستانی :: 28/07/2018‌ :: 4790‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی 
بڕیاروایە سبەی یەكشەممە 29ی تەمووز، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم وێستگەیەكی 400 كەیڤی لە ناحیەی تەكیە بكاتەوە و لە مەراسیمەكەشدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادەدەبێت.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، سبەی نێچیرڤان بارزانی بۆ كردنەوەی وێستگەیەكی گۆڕینی كارەبا سەردانی ناحیەی تەكییەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەكات.

وتیشی "سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە مەراسیمی كردنەوەی وێستگەی كارەبای 400 كەیڤی باس لە دوایین هەوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەمی كارەبا دەكات، له‌گه‌ڵ ئەو پڕۆژانەی لەلایەن وڵاتانی ژاپۆن و چەند وڵاتێكی تر بۆ دابینكردنی كارەبا لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ دەكرێن". 

هاوكات ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، وێستگەكە 400 كەیڤییە و كارەبا دەگوازێتەوە بۆ چەند شوێنێك كە بە دووەمین وێستگەی لەو شێوەیە دادەنرێت لە هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم وتیشی "بوجەی ئەم وێستگەیە لەسەر قەرزی كۆن دروستكراوە و پێشتر پارەكەی بە قەرز بۆ دابینكراوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure