پاره‌كانى سه‌دام چیان لێهات و بۆ كوێ چوون؟

هەواڵ / عێراق :: 28/07/2018‌ :: 16202‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى بریتانى بڵاویكرده‌وه‌، هه‌موو پاره‌كانى سه‌دام حسێن له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكدا دیارنه‌ماون.


ته‌له‌گراف كه‌ زانیارییه‌كانى له‌ كتێبى مامۆستایه‌كى زانستى سیاسى زانكۆى ستانفۆرد وه‌رگرتووه‌ و له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت "هۆكارى داڕووخانى عێراق، دواى داگیركردنى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ ساڵى 2003، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕى ناوخۆ بووه‌، به‌شێوه‌یه‌كى بێپێشینه‌ له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌ رۆژئاوا ململانێى تایه‌فى دروستكرد".

كتێبه‌كه‌ پشتى به‌ چه‌ند بابه‌تێكى ئه‌رشیفى له‌ نوسینگه‌ى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه‌، به‌ستووه‌ وه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌ په‌یوه‌ندیى نێوان ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌له‌كه‌ى، ئه‌و پرسیاره‌شى ورووژاندووه‌ "بۆچى سه‌دام ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامبوو؟, بۆچى گه‌له‌كه‌ى هاوهه‌ڵوێستى بوون؟, بۆچى به ‌له‌سه‌رخۆییه‌كى گه‌وره‌ داڕووخا؟".

كتێبه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات "كاتێك سه‌دام حسێن ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ده‌ست، نه‌یاره‌كانى تۆقاند، به‌ڵام ناكرێت نكۆڵى له‌وه‌ بكه‌ین كه‌ پاڵپشتى راسته‌قینه‌ش هه‌بوون بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، به‌تایبه‌ت دواى ده‌ركه‌وتنى نه‌وت، عێراق بوو به‌ بزوێنه‌رێكى گه‌وره‌ى ئابوورى".

ده‌یشڵێت "سه‌دام پشتگیریى خۆى له‌لایه‌ن هه‌وادار و پاڵپشتییه‌كانییه‌وه‌ مسۆگه‌ر كرد، ئه‌وه‌ش له‌ڕیگه‌ى به‌رتیل و دابه‌شكردنى دیارى به ‌پاره‌ و شاشه‌ى بینراو و ئۆتۆمبێله‌وه‌".

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى ته‌له‌گراف، سیاسه‌ته‌كانى سه‌دام حسێن له‌ به‌خشین و دیارى و به‌رتیل، وای له‌ سه‌دام كرد زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ بكات كه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ره‌و بێپاره‌یى برد "له‌ ساڵى 1980دا شه‌ڕى عێراق و ئێران له‌سه‌ر ململانێى خاوه‌ندارێتى زه‌وى روویدا".

به‌پێى زانیارییه‌كانى كتێبه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، سه‌دام حسێن كه‌وته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك له‌و شه‌ڕه‌دا بووه‌ قوربانى، ماڵ و ئۆتۆمبێلى پێده‌دا.

سه‌دام له‌ ساڵى 1988دا ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر راگرتنى ئه‌و شه‌ڕه ‌دا، به‌ڵام ساڵى 1990 ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستیدابوو، له‌ هێز گه‌ڕاندییه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵیدا كوه‌یت داگیربكات، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى سه‌دام بۆ داگیركردنى كوه‌یت، وڵاتانى رۆژئاوا هاتنه‌سه‌رخه‌ت بۆ پارێزگاریكردن له‌ كوه‌یت، زۆرینه‌ى هه‌ره‌زۆرى ژێرخانى عێراقیان كاولكرد، كه‌ ئه‌و كاته‌ گه‌یشته‌ 126 ملیار دۆلار.

هاوكات ئه‌مریكا به‌ ئاقبڵوقه‌ و سزاى قورسى ئابوورى عێراقى ماندووكرد، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى جه‌ختیانكرده‌وه‌ ئه‌و سزایانه‌ بوونه‌ته ‌هۆى مردنى زیاتر له‌ نیو ملیۆن مناڵ.
 
هه‌روه‌ك داڕووخانى ئابوریى عێراق بووه ‌هۆى دروستبوونى به‌ربه‌ستى سیاسى، دیارترینیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ سه‌دام حسێن پاره‌ كاش-ه‌‌كانى خۆى ته‌واوكرد، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى به‌خشین و ته‌رخان و په‌خشانكردنه‌كانى بۆ لایه‌نگرانى كه‌م بكاته‌وه‌، ته‌نها ته‌رخانكردن و به‌خشین و دیارییه‌كانى بۆ خێزانه‌كه‌ى و لایه‌نگرانى بێت له‌ تكریت.

له‌ ئه‌نجامى جیاكاریى له‌ گه‌له‌كه‌ى، عێراق له‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كدا رۆچوو، تا گه‌یشته‌ ترۆپك و لوتكه‌ و ده‌ستى دایه‌ تیرۆركردن و له‌ناوبردنى هه‌ندێك پیاوى ئاینى له‌ناویشیاندا محه‌مه‌د سادق سه‌در بوو له‌ ساڵى 1999، سه‌ربارى ژماره‌یه‌ك له‌ نه‌یاره‌كانى.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure