سەرۆک وەزیرانی یۆنان بەرپرسیارێتی ئاگرەکەی ئەسینا لەئەستۆدەگرێت

هەواڵ / جیهان :: 28/07/2018‌ :: 660‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوای پێنج رۆژ لە ئاگرەکەی یۆنان کە بەهۆیەوە زیاتر لە 80 کەس گیانیان لەدەستدا، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتی ئەو کارەساتەی لەئەستۆگرت.


لەکۆبونەوەیەکی نائاسایی کابینەکەیدا، ئەلێکس تسیپراس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند "ئەمە ساتێکی قورسە، رەنگە قورسترین بێت لەو کاتەوەی دەستبەکاربووین، مردووەکان ناتوانن قسە بکەن، بەڵام ئێمە دەتوانین رێزیان لێبگرین بە وتنی راستییەکان".

وتیشی "لەپێش ئەندامانی کابینەکە و خەڵکی یۆنان، دەمەوێت تەواوی بەرپرسیارێتی ئەم تراجیدیایە لەئەستۆبگرم، ئەمە بەئەرکی خۆم دەزانم وەکو سەرۆک وەزیرانی وڵات، داوا لە ئێوەش دەکەم بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرن بێگوێدانە ئەوەی چەندە قورسە".

لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە، ئاگرێکی گەورە چەندە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی شاری ئەسینای گرتووەتەوەو بەپێی دواین ئامارەکان، تائێستا 87 کەس گیانیان لەدەستداوەو دەیانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure