واشنتن تایمز: دەستگیرکردنی کوڕەکەی قەزافی لە لوبنان خەزێنەی نهێنیەکان دەکاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 28/07/2018‌ :: 504‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژنامەکانی ئەمریکا ئاماژە به‌ گرنگی دەستگیرکردنی کوڕی موعەمەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا لە لوبنان ده‌كه‌ن و بە هەڵدانەوەی نهێنیەکان لەقەڵەمى ده‌ده‌ن.


رۆژنامەی واشنتن تایمز لە راپۆرتێکیدا دەستگیرکردنی هانیڤباڵ قەزافی لە لوبنان بە ئەڵقەیەکی نوێ لە زنجیرەی لیبیی ناوبردوە کە دەتوانرێت ناوبنرێت (چارەنوسی هەموو منداڵەکانی پیاوە بەهێزەکە). 

رینا غەنتوس، دادوەری لێکۆڵینەوە لە بەیروت رۆژی ١٦ی ئەم مانگە قەدەغەکردنی جێهیشتنی لوبنانی لەسەر هانیباڵ قەزافی راگەیاند.

غەنتوس ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە بڕیارەکە لەسەر کەیسێکی تۆمارکراو لەلایەن دکتۆر (حسێن حەبیش) دژی کوڕەکەی قەزافی دراوە بەهۆی کۆمەڵێک تاوانەوە لەوانەش پێکهێنانی باندی چەکداری و فڕاندن و هەوڵی کوشتن.

رۆژنامەکە باسی لەوە کردوە دەستگیرکردنی هانیباڵ دەبێتەهۆی زیندوکردنەوەی ئەو گفتوگۆیەی ماوەیەکی زۆر لەئارادابوو سەبارەت بە چارەنوسێکی ناڕونی منداڵەکانی قەزافی و سامانە زۆرەکەی کە تا ئێستا نازانرێت لەکوێیە.

قەزافی هەشت منداڵی هەبوو کە سیانیان لە روداوەکانی ٢٠١١دا کوژران و پێنجەکەی دیکەش لە وڵاتانی دەرەوە دەژین.

رۆژنامه‌کە دوپاتیشیکردۆتەوە لەگەڵ ئەوەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەسەر سامانەکەی قەزافی کراوە، بەڵام هێشتا شوێنی سامانەکەی لە پارە و ئاڵتون و ئەڵماس نازانرێت لە کوێیە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure