دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌یان خۆى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردووه، جا هه‌ڵبژاردن بكرێت یاخود نا، ده‌شڵێت "ئاماده‌كارى تهواومانكردووه".
ئه‌مڕۆ هەینی 27ى تهمموز، له شاری سلێمانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه كۆبوونه‌وه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن كاندیدیان هه‌بێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونهوهكهوهشهوه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ته‌واوی ئاماده‌كاری و هه‌وڵ و جێبه‌جێكردنی كاره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێكرا".
وتیشی "به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و مه‌كته‌بی سیاسی به‌تێكڕای ده‌نگ ناوی كاندیدانمان بینی و تاوتوێی هه‌موویان كرا و ژماره‌یه‌كمان لێ هه‌ڵبژاردوون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین، به‌وپێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وه‌كو په‌رله‌مانی یه‌كێتی وایه و ده‌بێت ئه‌وان ناوه‌كان هه‌ڵبژێرن".
سه‌عدى پیره، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد "كاندیده‌كان سه‌رجه‌میان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن و هه‌ركه‌سه و له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا ناسراوه، گرنگی به جوگرافیاش ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون رێژه‌ی ژن-یشی تێدایه و گرنگیمان به‌و چینه داوه".
سه‌باره‌ت به كاتی ئاشكراكردنی ناوی كاندیدانهشیان، پیره وتى "ئێمه ناوه‌كانمان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كردووه، ئه‌وانیش سبه‌ینێ شه‌ممه به‌ڕه‌سمی ناوه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، سامان گه‌رمیانى به‌رپرسى نوێى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان و به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه به دواڕۆژى وت "100 كاندیدمان ده‌ستنیشانكردووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یهكلایمان كردنه‌وه".
ئاشكراشیكرد "هه‌ریه‌ك له (قوباد تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگى، حاكم قادر) كاندیدن له‌ناو یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان بكرێت به سه‌رۆك لیست، ئه‌وه‌ش سبه‌ینێ یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه".
سامان گه‌رمیانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئێمه خۆمان ئاماده‌كردووه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دواخرا له‌گه‌ڵى ده‌ڕۆین، ئه‌گه‌ر دواشنهخرا ئه‌وا كێشه‌مان نیه و ئاماده‌كارى ته‌واومان كردووه و دۆخیشمان زۆرباشه".