سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌: پێویسته‌ له‌كاتى گونجاودا بچینه‌ به‌غدا

هەواڵ / کوردستان :: 27/07/2018‌ :: 732‌ جار بینراوە
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی

دواڕۆژ
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتنی چوونی وه‌فدیان بۆ به‌غدا و پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، دواكه‌وتنى ناردنى وه‌فد بۆ به‌غدا به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ خراپه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا عێراق هه‌یه‌.


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ته‌موز، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانید كه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق چه‌ند هه‌نگاوێك چووینه‌ته‌ پێش و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ و ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رده‌كه‌ین".

وتیشی "چوونمان بۆ به‌غدا دواكه‌وتووه‌، به‌ڵام ئه‌و دواكه‌وتنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ نیه‌ و به‌ ئه‌نقه‌ست نیه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق دروستبووه‌".

وته‌بێژی یه‌كێتیی له‌ كۆنگره‌كه‌دا كه‌ ده‌قه‌كه‌ى له‌ میدیا فه‌رمى یه‌كێتى نیشتیمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئێمه‌ كاتێك ده‌چینه‌ به‌غدا، ده‌بێت چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌و كه‌سانه‌شی پێویسته‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌و بارودۆخه‌ ناهه‌موار و قه‌یرانانه‌وه‌ سه‌رقاڵن كه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ كاتێكی گونجاودا بچین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە