توركیا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

هەواڵ / جیهان :: 26/07/2018‌ :: 1500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزیری دەرەوەی توركیا وەڵامی وتە هەڕەشە ئامێزەكانی ترەمپ دەداتەوە لەبارەی ئازادكردنی (ئیندرۆ برانسن)ەوە كە قەشەیەكی ئەمریكییە و لە توركیا بەندكراوە.

چەند خوولەكێك لەمەوپێش چاوشئۆغلۆ لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تویتێك بڵاودەكاتەوە وەك وەڵامێك بۆ قسەكانی ترەمپ.

وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت "كەس فەرمان بەسەر توركیادا ناكات، ئێمە هەرگیز هەڕەشە لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین، بنەماكانی یاسا بۆ هەموو كەسن بەبێ‌ جیاوازی".

پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌ ئیندرۆ برانسۆن ئازاد نه‌كات، سزای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. 

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیوویه‌تی "ده‌بێت توركیا ده‌ستبه‌جێ قه‌شه‌ ئیندرۆ برانسۆن ئازاد بكات". 

نوسیووشیه‌تی "ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌ ئیندرۆ برانسۆن ئازاد نه‌كات سزای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ برانسۆن پیاوێكی ئاینی و خێزانی مه‌زنه‌ و جوانه‌، زۆر ناڕه‌حه‌تی چه‌شتووه‌. 

جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ "پێویسته‌ ئه‌و پیاوه‌ بێتاوانه‌ ئاینییه‌ ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت". 

ئیندرۆ برانسۆن، قەشەی ئەمریکی کە زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە لە تورکیا دەستبەسەرە، لەلایەن دادگایەکی تورکیا بە زیندانیکردن لەماڵەوە سزادراوە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2016 لە تورکیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی توندوتیژی لەو وڵاتەدا دەستگیر کراوە.

ئیندرۆ برانسۆن قەشەیەکی ئەمریکی پرۆتیستانتە لە شاری ئیزمیر، هاوكات بە دەست تێكەڵكردن لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەنیش تۆمەتبار كراوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure