سەرۆکی لیستی بەرەو ئیسڵاح دەستی لەکارکێشایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/07/2018‌ :: 730‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 
مستەفا عەبدولڵا، سەرۆکی لیستی بەرەو ئیسڵاح کە لە یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی پێکهاتووە، دەستی لە سەرۆک لیستی کێشایەوە.


ناوبراو لە روونکردنەوەیەکدا کە پێنجشەممە 26ی تەموز، بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی بۆ داواکاری رێکخستنەکانی یەکگرتوو گەڕاندۆتەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
(دەست کێشانەوە لەسەرۆکی لیست)
لەبەرواری 23ـ7ـ2018 لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی متمانەم پێدرا بۆ سەرۆکی لیستی ‌(بەرەو ئیصلاح) سوپاسی برایان و خوشکانم دەکەم لەسەرکردایەتی ، بەڵام خوشکان و برایانی زۆر لە ڕێکخستنەکان داوایان لێکردم کە لەکایە حزبیەکەو لەخزمەت بە ناوخۆی یەکگرتوو ڕێکخستنەکان خزمەت بکەم ،داوایان کرد لەخزمەت ئەو ڕێکخستنە کۆڵنەدەرەی یەکگرتوو دابم لەم قۆناغە، منیش داواکەیان دەخەمە سەر سەر ، من خۆم و هەموو بەرژەوەندیەکانم دەخەمە خزمەت یەکگرتووە شکۆ دارەکەم.
لەگەڵ ڕێزدا
براتان، مصطفی عبدالله
٢٦/٧/٢٠١٨

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure