حوسییەكان فڕۆكەخانەیەكی ئیماراتیان بۆردومان كرد
هەواڵ / جیهان :: 26/07/2018 :: 714 جار بینراوە
دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین
گروپی "ئه‌نساروڵڵا"ی سه‌ر به حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 26ی تەمموز فڕۆكەخانەی ئەبوزەبی ئیماراتی عەرەبی-یان بۆردومان كردووە.
كه‌ناڵی "مه‌سیره"ی سه‌ر به گروپه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان چه‌ند هێرشێكیان بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی كردووه.
گروپەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بیان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری (سه‌ماد 3) بۆردوومانكردووه.
فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی نێوده‌وڵه‌تییش لە تویتێکدا جه‌ختی له بوونی "ڕووداوێك" كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هۆكاره‌كه‌ی ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی هاوكاری بووه له‌ناو گۆڕه‌پانی فڕۆكه‌خانه‌كه.
فڕۆكه‌خانه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوه نه‌بووه‌ته‌هۆی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شته‌ئاسمانییه‌كانی هاتن و ڕۆیشتن له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.