قاسم سولەیمانی بۆ دۆناڵد تره‌مپ: چیتر ده‌ریاى سور پارێزراو نییه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/07/2018‌ :: 661‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
قاسم سولەیمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسی ئێرانی هۆشدارى دایه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر ئێران وتى"چیتر ده‌ریاى سوریا پارێزراو نییه‌".

ئه‌و وتانه‌ى قاسم سوله‌یمانى له‌میانه‌ى وتارێكدا بوو كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ته‌مووز له‌ شارى هه‌مه‌دانى ئێران پێشكه‌شیكرد و راگه‌یاند"كێشه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ من و سوپاى قودسه‌ نه‌ك سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران، ئێمه‌ زۆر له‌وه‌ نزیكترین له‌ ئێوه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن".

قاسم سولێمانى وتیشى"ئه‌مریكا ده‌توانێت جه‌نگ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئێمه‌ین كه‌ كۆتایی پێده‌هێنین".

وتیشى" پێشبینى ده‌كه‌م كه‌ دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانى جێبه‌جێبكات و من به‌په‌رچى ده‌ده‌مه‌وه‌".
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure