نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 26/07/2018‌ :: 667‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی تەمموزی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا دوێنێش 100 دۆلار به‌ 120.200 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 350 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 142 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 159 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 14 هه‌زار دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 25 هه‌زار و 500 دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیەبوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 200 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 158 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 14 هه‌زار دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 25 هه‌زار دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure