گەرما ساڵانە 7 هەزار کەس لە بریتانیا دەکوژێت

هەواڵ / جیهان :: 26/07/2018‌ :: 269‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
کۆمەڵێک پەرلەمانتاری بریتانیا لە راپۆرتێکدا ترسی خۆیان نیشانداوە لەوەی شەپۆلی گەرما لە داهاتودا ببێته‌ هۆی مردنی حه‌وت هەزار کەس لە ساڵێکدا.


لە راپۆرتێکی نائاساییدا ئەو پەرلەمانتارانە کە لەسەر مەترسیەکانی شەپۆلی گەرمای ئایندە ئامادەیانکردوە و ئاراستەی حکومەتی بریتانیایان کردووە رایانگەیاندوە، دەشێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی گەرماوە لە وڵاتەکەدا دەمرن تا ساڵی 2050 بگاتە حەوت هەزار کەس بێئەوەی ستراتیژێک هەبێت بۆ پاراستنی لێقەوماوان. 

پەرلەمانتاران داوایان لە حکومەت کردووە خاوەن کارەکان قەدەغەبکات لەوەی کرێکارەکانیان لە پلەی گەرمی بەرزدا ناچار بە کارکردن بکات و خوێندکاران ناچارنەکرێن بە لەبەرکردنی جلوبەرگی تەنگ لە کەشە گەرمەکاندا.

لە بەرامبەردا راپۆرتەکە رەخنەی زۆری لێگیرا لەوەی هۆشداریکردنەوەکان لەسەر بنەمای کەشوهەوای گەرمی چەند هەفتەیەک دراوە. 

وا چاوەڕێ دەکرێت سبەی لە باشوری خۆرهەڵاتی بریتانیا پلەکانی گەرما بگاتە بەرزترین ئاست کە ئەویش 37 پلەی سەدیە و لە ساڵی 1976ەوە ئەو پلەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە