هه‌فته‌ى داهاتوو پارتى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 26/07/2018‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بڕیاره‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ردوو شاندى باڵاى پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پرسى دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كۆببنه‌وه‌.


سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى ته‌مموزى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، وابڕیاره‌ سه‌ره‌تاى ھەفتەی داھاتوو جارێكى دیكه‌ شاندى هاوبه‌شى یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، به‌مه‌به‌ستى داڕشتنى بەرنامەیەک بۆ چوونە بەغدا و دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لە کۆبوونەوەکەیاندا بەرنامە هاوبه‌شه‌كه‌یان گفتوگۆی لەسەر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته‌ پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش، شاندى ھاوبەشیش پێکدەھێنن بۆ سەردانیکردنی بەغدا.

پیره‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد، لە کۆبوونەوەی داھاتووی نێوان پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە داوای کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان دەکەنەوە، پەیامی خۆیان بە لایەنەکان ده‌گه‌یه‌نن  بۆ ئه‌وه‌ى ھەموو لایەنە كوردستانییەكان بە یەك تیم بچنە بەغدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure