تەقینەوەیەک پەکینی پایتەختی چین دەهەژێنێت

هەواڵ / جیهان :: 26/07/2018‌ :: 940‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
تەقینەوەیەک لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پەکینی پایتەختی چین رویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.


سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە پیاوێک ویستویەتی بۆمبێک فڕێبداتە ناو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە، بەڵام بۆمبەکە لەبەر دەرگاکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چه‌ند کەسێک برینداربوون و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانی نزیك رووداوه‌كه‌ گەیشتووە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە لە شوێنی روداوەکە دوکەڵ بەرزبۆتەوە و ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان بڵاوەیان پێکراوە و کەسێکیش لە نایلۆنی شینەوە پێچراوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بریتانی بڵاویکردەوە کە هێشتا چارەنوسی هێرشبەرەکە نەزانراوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure