كۆمه‌ڵى ئیسلامى راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 25/07/2018‌ :: 1055‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئاڵۆزتركردنی بارودۆخه‌كه‌نین، و بۆیه‌ ئێمه‌ بێ ده‌نگیمان هه‌ڵبژارد به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی پروپاگه‌نده‌كانی ئاسایشی پارتی دژی به‌ مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ .

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: 

بسم الله الرحمن الرحیم 
جه‌ماوه‌ری كوردستان
لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان

به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بارودۆخێكی ناله‌باری خراپدایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان له‌هه‌مووكات ئاڵۆزتره‌ به‌تایبه‌ت دوای گزی و ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ـی ئایاری 2018

ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئاڵۆزتركردنی بارودۆخه‌كه‌نین، و بۆیه‌ ئێمه‌ بێ ده‌نگیمان هه‌ڵبژارد به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ له‌ ڕۆژی 14/7/2018 له‌كاتێكدا خۆی بۆ چاره‌سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو به‌سود وه‌رگرتن له‌ نه‌مانی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سوێند نه‌خواردنی په‌رله‌مانتاران، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ هه‌وڵدرا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر مامۆستا له‌ په‌رله‌مانی به‌غدا هه‌ڵگیرێ. 

ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و خودی مامۆستا كۆی مه‌له‌ف و تۆمه‌ته‌كانی بۆی دروستكراوه‌ ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێمان باشبوو ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌ قۆزرێته‌وه‌ بۆ ته‌سفیه‌ی حساباتی سیاسی كه‌ به‌داخه‌وه‌ لێدوانی به‌رپرسه‌ ئیداری و ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوو له‌ڕۆژانی ڕابردوو پاش ڕوداوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌ به‌توندی ئێمه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ ئیدانه‌ و مه‌حكوم ئه‌كه‌ین و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و لێدوانه‌ نابه‌رپرسانه‌ ڕه‌د ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر مامۆستا سه‌لیم، كه‌ بۆ خۆشی ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان و سه‌لماندنی بێ تاوانی خۆی له‌ تۆمه‌ته‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی بێ لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌بێ و هاوكات تۆمه‌تباركردنی مامۆستا به‌داعش سوكایه‌تی یه‌ به‌ده‌نگی هه‌زاره‌ها ده‌نگده‌ر كه‌متمانه‌یان به‌ ناوبراو داوه‌ و بێڕێزیه‌ به‌رانبه‌ر به‌حزبێكی سیاسی كوردستانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌ بیری توندوتیژی و توندڕه‌وی و خاوه‌ن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان. 

ئه‌نجومه‌نى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure