داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی سوریا و تەقەکردنەکەی کەنەدا دەگرێتەئەستۆ

هەواڵ / جیهان :: 25/07/2018‌ :: 519‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان داعش

دواڕۆژ
رێکخراوی داعش ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی تەقینەوە خۆکوژییەکانی شاری سوەیدای سوریا و روداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی شاری تۆرۆنتۆی کەنەداى گرتەئەستۆ.


داعش لەبەیاننامەیەکیدا کە لە سایتی ئەعماق بڵاویکردۆتەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوی تەقەکردنەکەی شاری تۆرنتۆ لە کەنەدا گرتەئەستۆ کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 12ی دیکەش برینداربوون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، هەرچەندە تەقەکەرەکە بە فەرمانی راستەوخۆی رێکخراوەکە ئەو کارەی نەکردوە، بەڵام لەژێر کاریگەری داعشدا بووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە زنجیرە تەقینەوەکانی شاری سوەیدای سوریا راگەیاند.

بەهۆی تەقینەوەکانەوە تائێستا نزیکەی 54 کەس کوژراون و دەیان هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure