یەكێتی بە 100 كاندیدەوە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

هەواڵ / کوردستان :: 25/07/2018‌ :: 458‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2018ى بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.


كوردستانی نوێ‌:

- یەكێتی بە 100 كاندیدەوە ئامادەیە بۆ ململانێی هەڵبژاردن
- كوردستان تەئكید لە دەستوور و شەراكەتی راستەقینە دەكاتەوە
- پەلاماری تیرۆریستی بە نەعل و دەمانچەوە
- بزووتنەوەی (خزمەت)ی گولەن لە ئەڵمانیا چالاك بۆتەوە .. توركیاش لەوە زۆر تووڕەیە
- ئێران و ئەمریكا هەڕەشە لە یەكتری دەكەن
- لە یۆنان سێ‌ رۆژ ماتەمینی راگەیەنرا
- قوباد تاڵەبانی: با پێكەوە كوردستان بەهێز بكەینەوە
- پڕوپاگەندە قازانج بە كورد و كەركوك ناگەیەنێت
- خۆپیشاندانەكانی عێراق .. هۆكار و سەرەنجامەكانی لە دیدگای چاودێرانی سیاسییەوە
- سلێمانی پایتەختی رۆشنبیریی و ئاشتی .. ئەزموونێك بۆ پێكەوە ژیان 
- بانگەوازێك ئاراستەی دەرچووانی بەشی یاسا دەكرێت

خەبات:
- حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان 
  * سەفین دزەیی: پێویستە بە هەموو لایەك رووبەڕووی توندڕەوی ببینەوە
- نێچیرڤان بارزانی و جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبوونەوە
- نێچیرڤان بارزانی: ئەوانەی چەواشەكاری بە ناوی ئایینەوە دەكەن ئێستا تیرۆر بەناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە ئەنجام دەدەن
- بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر: تۆڕێكی تیرۆریستی لە هەولێر دەستگیر كراوە
- دادگایەكی تاران قوتابیەكی كوردی بە هەشت ساڵ زیندانی حوكم دا
- خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق 14 كوژرا و زیاتر لە 700 برینداری لێكەوتۆتەوە
- سەدان چاودێر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راهێنان دەكەن
- وەزارەتی رۆشنبیری یەك مانگ مۆڵەت دەداتە میدیا بینراو و بیستراوەكان
- هاتووچۆ ژمارەیەك خاڵی راگەیاند داواكارە شۆفێران پابەندی رێنماییەكان بن
- سلێمانی .. هاووڵاتیان یاری سكێتی سەر هۆڵ دەكەن

هاوڵاتی:
- كۆمەڵی ئیسلامی: تۆمەتباركردنی سەلیم شوشكەیی سیاسییە و دەشگەڕێتەوە هەولێر
- هاوسەرۆكی پژاك: نامانەوێت رۆژهەڵاتی كوردستان ببێتە مەیدانی شەڕ
- نەیارە كوردەكانی ئێران "شەڕی قوڵایی" دەستپێدەكەن
- بەهۆی تای خوێنبەربوون خواست لەسەر گۆشتی سوور لە سۆران دابەزیوە
  * گەشتیارێكی عەرەب: لە بازگەكان پێمان رادەگەیەنن لە شیمال نەخۆشی بڵاوبووەتەوە، گۆشتی سوور نەخۆن
- هاووڵاتیەك "شۆڕشی بەڕوو چاندن" رادەگەیەنێت
- نەخۆشخانەیەكی سلێمانی هیوا بۆ سووتاوەكان دەگەڕێنێتەوە .. مانگانە زیاتر لە 100 نەشتەرگەری جوانكاری لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە سوتاوی ئەنجامدەدرێت
- ئێران سەماكارانی ئینستاگرام دەستگیردەكات
- خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی گەنج لە كوردستان و عێراق، دیاردەیەكی دەگمەن لە جیهاندا
- هونەرمەندێكی فرە بەهرە لە وشكەگەڵا، رەگی رووەك، كۆتەرەدارەكانی ئەنجامدەدات

ئاژانس:
- بارزانی بە نووسراوی رەسمی ناوی نووسینگەكەی دەگۆڕێت
- ئاسایشی هەولێر ماڵی پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ دەپشكنن .. كامێرای خانووەكەیان بردووە و كۆمەڵیش داوای روونكردنەوەی لە پارتی كردووە
- باوكی دوان لە هێرشبەرەكانی هەولێر پلەداری پارتین 
  * یەكێتیی زانایان: گومانمان لە راستیی هەواڵی دەستگیركردنی مەلا ئیسماعیل سوسەیی هەیە
- پڕۆژەكەی گۆڕان دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی هێشتووەتەوە .. سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لای پارتی ماونەتەوە
- قائیمقامی هەولێر: بینای پارێزگا بۆ هێرشەكە گونجاو بووە
- تاڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە 
  * كۆمیسیۆن: لای ئێمە كێشەیان نەبووە
- سەید كاكە، ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی پارتی بۆ ئاژانس: كوڕەكانی مەلا مستەفا رێبازەكەیان نەگرت
- پڕۆژەیەك بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی بەغدا و هەرێم ئامادە دەكرێت
- دادگای فیدراڵی، تاكە شوێنی عێراقە نەیارەكان لەسەری كۆكن .. لە 13 ساڵدا 400 دۆسیەی هەستیاری یەكلاكردووەتەوە
- بەرپرسێكی ئەنەكەسە: توركیا زیاد لە جارێك پێی وتووین بەشداریی ئیدارەی عەفرین بكەین
- ئاماری هاتنی گەشتیارانی هەرێم ورد نییە
- ئەو كۆمپانیایانەی دەرمانی خراپیان هێنابوو سزانادرێن
- فەیسبووكی هەرێم كەوتە دەست بەغدا .. بەغدا لە هەرێمەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی داخست

هەولێر:
- هاتوچۆ، سزای شۆفێریكردنی بە (بێ‌ مۆڵەت)ی راگەیاند
- نێچیرڤان بارزانی لە شەشەمین كۆنگرەی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی كوردستان: ئایین لەپێناو خۆشی و بەختەوەریی ژیانی مرۆڤدا هاتووە، نەك توندوتیژی و ئازاردانی یەكتر
- رۆژی یادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان بەرزرادەگیرێت .. مینۆمێنتی بارزانییەكان سەرەتای ساڵی داهاتوو دەكرێتەوە 
- بەهۆی ئاگركەوتنەوەیەك لە دارستانەكانی ئەسینا 60 كەس گیانیان لەدەستدا .. یۆنان داوای یارمەتی نێودەوڵەتی دەكات
- هاكان فیدان لە راوێژكاری میتی توركیا نامێنێت
- قزقاپان، ئەو ئەشكەوتەی مێژووی دێرینی كورد دەگێڕێتەوە

وشە:
- دوای چوار ساڵ هێشتا كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان بە جینۆساید نەناسێنراوە
- راوی نایاسایی خەریكە قڕان دەخاتە ماسیی دەڤەری سۆران
- مریشكی هەولێر قاچی دەسووتێنرێ‌ و مەترسی بڵاودەكاتەوە
- هونەرمەند قادر مەردان و چیرۆكی لەدایكبوونی گۆرانیی "بێ‌ ئومێدی"
- شارەوانی ناتوانێ‌ پاركی بەردەم ماڵی بەرپرس تێكبدات
- ئەمریكا دبلۆماتكارێكی دژە ئێران دەكات بە كونسوڵی نوێ‌ لە كوردستان
- نیو سەدەیە كێشەی ئاوی خواردنەوەی كفری چارەسەر نەكراوە
- ئاو، كۆڵەكەی ستراتیجی داهاتووی كوردستان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure