ئایا گەشتکردن بۆ یۆنان سەلامەتە؟

هەواڵ / جیهان :: 25/07/2018‌ :: 289‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
 ئەو ئاگرانەی لە هەرێمی ئاتیکا لە نزیک ئەسینا سەریانهەڵدا و بەخێرایی باشوری یۆنانی تەنییەوە، گواستنەوە و گەیاندنی لە بەشێکی زۆری وڵاتەکە پەکخستووە و به‌هۆیه‌وه‌ جگه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانى 79 كه‌س ده‌یانى تریش برینداربوون.


دەسەڵاتدارانی یۆنان لەوە دەترسن ژمارەی قوربانیان بەرەو زیادبوون بچێت لەکاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکاندان. 

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئەلێکسیس چیپراس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان سێ رۆژ پرسەی نیشتیمانی بۆ قوربانیان راگەیاند.

هەرچەندە یۆنان یەکێکە لە وڵاتە گەشتیارییەکان و ساڵانە بە ملیۆنەها گەشتیار رویتێدەکەن، ئەمساڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوه‌كه‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئاراستەی گەشتی بۆ یۆنان گۆڕیوە.

بە گوێرەی هۆشدارییەکانی ئەو وەزارەتە، ئەگەرچی ئاگرەکە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی گرتۆتەوە، بەڵام کاریگەرییەکەی زۆرە و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتۆتەوە. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هۆشداری داوەتە هاوڵاتیەکانی سەبارەت بە ئاگرەکە کە دوولای ئەسینای پایتەختی گرتۆتەوە. 

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure