ته‌رمی كه‌سێك دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 25/07/2018‌ :: 1122‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێنه‌بووه‌ نه‌توانراوه‌ بناسرێته‌وه‌.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ رایگه‌یاندوه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 25ی ته‌مموزى 2018، ته‌رمی كه‌سێك له‌نزیك گوندی (سۆڵه‌)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ دۆزرایه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌داغ و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌و تاوان چونه‌ شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووه‌، به‌ڵام به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ ھیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نه‌بووه‌ نه‌توانراوه‌ بناسرێته‌وه‌.

ئاشكراشیكردوه‌،  به‌مه‌به‌ستی شیكاریی و ھۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌داغیشه‌وه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ رێكخراو خرایه‌ به‌رده‌ست دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە