55 ملیۆن دینار به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسیدا دابه‌شکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 25/07/2018‌ :: 523‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، ، هۆگر كه‌مال
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ته‌موز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ هه‌وڵى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و به‌ بڕى 55 ملیۆن دینار چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان زیندانیانى سیاسى خه‌رجده‌كه‌ن.


له‌ رگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ و له‌لایه‌ن  ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ "ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى، له‌ وه‌جبه‌ى دووه‌مدا به‌ بڕى 55 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانییانى سیاسیی خه‌رجكرا".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "له‌پاش هه‌وڵ و بڕیاره‌كانى به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم، ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى هاوكارى ته‌ندروستی بۆ به‌ركه‌وتوانى كیمیاوى و زیندانیانى سیاسى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی مامه‌ڵه‌یان كردووه‌، كه‌ به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆیان خه‌رج ده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفلكراوانى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاگادارى كه‌سوكارى شه‌هیدانیشى كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ بۆ پێدانى هاوكارى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خه‌رجى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى له‌ مانگه‌كانى 11 و 12 ى ساڵى 2012 سه‌ردانمان بكه‌ن.

له‌ رۆژى 12ى 6ى 2018به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوانى سلێمانى، بڕى 55 ملیۆن دینارى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌مدا دابه‌شكرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure