به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان 10 كاندیدی ده‌رچوو دورده‌خرێنه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 25/07/2018‌ :: 8628‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
رۆژنامه‌ی (مه‌دا)ی عێراقی ئاشكرایده‌كات، ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی 10 كاندید له‌ سێ پارێزگا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. 


ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ته‌مموز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یخستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌نگۆی دورستبوونی گۆڕانكاری چاوه‌ڕواننه‌كراوی دروستكردووه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین. 

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی "سوننی" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه‌، ده‌ڵێت "زانیاری باوه‌ڕپێكراو هه‌یه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن گۆڕانكاریی به‌رچاو له‌ ده‌نگی چه‌ند كاندیدێكی ئه‌و پارێزگایانه‌ روودەدات". 

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت "زانیارییه‌كان جه‌خت له‌ گۆڕانكاریی ده‌كه‌ن له‌ پێنج كورسی پارێزگای ئه‌نبار، یه‌ك كورسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، و چوار كورسی پارێزگای كه‌ركوك". 

رۆژی 12ی ئایار، عێراق چوارەمین هەڵبژاردنی نیشتمانی خۆی لە ساڵی 2003ەوە ئەنجامدا و زیاتر لە 10 ملیۆن کەس روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure