به‌هاى لیره‌ى توركى زیاتر دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 25/07/2018‌ :: 2282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ى توركى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هاته‌خواره‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌ له‌ بانكى ناوه‌ندى توركیا نرخى سوه‌كانى به‌جێگیریی له‌ 17.75% هێشته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى پێشبینیه‌كانى بازاڕبوو، كه‌ پێیانوابوو زیادى ده‌كه‌ن.


دواى راگه‌یاندنه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى توركیا به‌ جێگیركردنى سووه‌كان، دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى كتوپڕى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك له‌ 4.75 لیره‌وە بوو به‌ 4.91 لیره‌، دواتر لیره‌ كه‌مێك به‌رزبووه‌وەو دۆلارێک له‌ 4.87 لیره‌دا جێگیربوو.

سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى توركیا بۆ وه‌ستانى هاتنه‌خواره‌وه‌ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار، به‌ڵام ئاژانسى هه‌واڵى بلۆمبرگ له‌ زارى كۆمپانیاى ئه‌بردین ستانده‌ر ئینفێستمنتس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشبینى ده‌كرێت به‌هاى لیره‌ به‌ رێژه‌ى 25% بێته‌ خواره‌وه‌ و دۆلارێك بگاته‌ شەش لیره‌.

بلۆمبرگ نوسیوێتى "پێویسته‌ داڕێژه‌رانى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌ى توركیا بۆ گێرانه‌وه‌ى متمانه‌، به‌هاى سووه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه‌".

فیكتۆر زانو، به‌ڕێوه‌به‌رى سندوقه‌كان له‌ ئه‌یردین ستاندرد ده‌ڵێت "زیادنه‌كردنى نرخى سووه‌كان كارێكى مه‌ترسیدارە".

دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌بوو، نرخى نانى به‌ڕێژه‌ى 25% به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و نانێك له‌ 1.25 لیره‌وه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 1.5 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure