پاکستان: لەته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 25 كه‌س كوژران

هەواڵ / جیهان :: 25/07/2018‌ :: 357‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ پاكستان، زیاتر له‌ 25 كه‌س كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ برینداربوون. 


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ته‌مموز، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی پاكستان له‌ نزیك بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ شاری كوێتانی پاكستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا. 

به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تاوه‌كو ئێستا 25 كه‌س كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ برینداربوون. 

ته‌قینه‌وه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی پاكستان كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure