زنجیرەیەک ته‌قینه‌وه‌ له‌ سوریا چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 25/07/2018‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
له‌ ئه‌نجامی چەند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری سوه‌یدای باشوری سوریا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون. 

ئاژانسی سانای رژێمی سوریا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25ی ته‌مموز ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری سوه‌یدای سوریا رویداوه‌و له‌ ئه‌نجامدا چەندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیویانه‌ دوو خۆكوژی تر بكوژن، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه‌. 

هاوکات وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند بە پێی دواین ئامار 38 کەس کوژراون و 37ی دیکە برینداربوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure