بەركەوتوانی چەكی كیمیایی رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن

هەواڵ / کوردستان :: 25/07/2018‌ :: 520‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنەدەرەوەی ئەو بەركەوتوانەی چەكی كیمیایی كە چارەسەریان لەهەرێمی كوردستان نییە.


رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "دوابەدوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابوری، رەزامەندی درا كە ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی كە پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات رەوانەی دەرەوە بكرێن".

وتیشی "هەر لە كۆبوونەوەكەدا رەزامەندیمان وەرگرت لەسەر چاندنی جگەر و چاندنی گوێی ناوەوەو كڕینی پێداوستی پزیشكیی بۆ سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە".

دەقی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران:

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure