کۆریای باشور بنکە چاودێریەکانی لەسەر سنوری باکور کەم دەکاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 24/07/2018‌ :: 243‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشور (یونهاب) ئەمڕۆ لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیەوە بڵاویکردۆتەوە بەنیازە بنکە چاودێریەکانی و کەلوپەلە سەربازییەکانی بە درێژایی ناوچەی لەچەکداماڵدراوی سەر سنوری کۆریای باکور کەم بکانەوە.

بەگوێرەی یونهاب وەزارەتی بەرگری لە راپۆرتێکی لیژنەی پەرلەمانیدا رایگەیاندووە بەنیازە ژمارەی سەربازەکانی لە بنکە چاودێریەکانی و کەلوپەلە سەربازیەکانی کەم بکاتەوە وەک تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی و پاشان لەسەر ئاستێکی فراوانتر ئەو کەم کردنەوەیە ئەنجام دەدرێت لە پێناوی جێبەجێکردنی رێکەوتنی" گۆڕینی ناوچەی لەچەک داماڵدراو بۆ ناوچەی ئاشتی" کە لەنێوان هەردوو کۆریاکەدا لە مانگی نیسانی رابردوودا واژۆ کرا.

 

تا ئێستاش هیچ بەدواداچونێک لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە ئاشکرا نەکراوە لەسەر راپۆرتی ئاژانسەکە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure