دانه‌غاز؛ به‌ 3 قۆناغ به‌رهه‌مى غازى كوردستان به‌رێژه‌ى 170% به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 23/07/2018‌ :: 310‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى نه‌وت ئاشكراى ده‌كات، كه‌ وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت ئێستا له‌ توانایاندایه‌ ئاستى به‌رهه‌مهێینانى نه‌وت سه‌قامگیر بكه‌ن، پێشبینيش ده‌كرێت خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بكات و وه‌به‌رهێنانیش له‌ كه‌رتى نه‌وتدا تا ساڵى 2040 بگاته‌ 10 تریلیۆن دۆلار.


كۆمپانیاى "نفط هلال" له‌ نوێترین راپۆرتى هه‌فتانه‌یدا  ئاشكراى كردوه‌ وه‌به‌رهێنان و ئه‌وه‌ى پلانى بۆ دانراوه‌ كه‌ ئه‌نجام بدرێت زۆر باشه‌، ئاماژه‌كانى جوڵه‌ى نرخه‌كانى نه‌وتیش دڵخۆشكه‌رن.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئابوورى وڵاتانى به‌رهه‌هێنه‌رى نه‌وت كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى به‌كاربردن ده‌رخست و له‌كاتى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاته‌كان، پارێزگارى له‌سه‌ر سه‌قامگیرى بازاڕ‌كانى جیهان كرد.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت "له‌ قۆناغى بوژانه‌وه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان و زیادبوونى خواست، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت توانیان له‌كاتی گونجاودا بڕى پێویستى نه‌وت بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌، هاوكات وه‌به‌رهێنانى زیاتریش له‌كه‌رتى نه‌وت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى تواناى كێبڕكێیان هه‌بێت و بڕى پێویست بۆ بازاڕ به‌رهه‌م بهێنن".

كۆمپانیاى نفگ هیلال جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ته‌نیا وه‌به‌رهێنان گرنگ نیه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندى نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ركانى نه‌وت له‌ به‌رچاوبگیرێت، چیتر یاساكانى  پێشووتر له‌ په‌یوه‌ندى نێوان وڵاتان بۆ ئێستا و قۆناغى داهاتوو زۆر گرنگ نیه‌، ئه‌وه‌ى گرنگه‌ به‌ قۆناغ بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زیاد بكرێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاسانى بتوانرێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ زیاده‌یه‌ بكرێت كه‌ له‌ بازاڕدا هه‌یه‌.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت "زۆربه‌ى ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ روون ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌هۆى زیادبوونى خواست نرخه‌كانى نه‌وت له‌ ئاینده‌دا رووبه‌زبوونه‌وه‌ ده‌بێت و تێكڕاى گه‌شه‌ى ئابوورى جیهانیش به‌رزده‌بیته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ ئاینده‌دا خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بكات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى گرژییه‌ سیاسیه‌كانى ئه‌م دواییه‌ پاڵنه‌ربوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ نرخه‌كانى  نه‌وت له‌ئێستادا ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتى ووزه‌ى كلاسیكى زیاتر بێت و له‌ ئاینده‌شدا وه‌به‌رهێنان له‌ وزه‌ نوێبووه‌كان زیاتر ببێت.

راپۆرته‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرنگترین روداوه‌كانى كه‌رتى نه‌وت و وزه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان  له‌ زارى محمد مبێزین سه‌رۆكى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆمپانیاى دانه‌غاز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌یان له‌ مساڵدا داهاته‌كانى زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌تى دواى ته‌واوبوونى قۆناغى یه‌كه‌مى په‌ره‌پێدان و فراوانكردنى كاره‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستانى عێراق.

هه‌روه‌ها مبێزین وتویه‌تى گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌یان كه‌ هاوبه‌شییه‌ تا ساڵى 2049 درێژه‌ى هه‌یه‌، پشكى گروپى كۆمپانیایاكانیان له‌ به‌رهه‌م دواى ده‌ركردنى هه‌موو خه‌رجییه‌كان ده‌گاته‌ 22% له‌ كاتێكدا پێشتر پشكیان 10% بووه‌.

له‌ كۆتاییدا راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت دواى ده‌ستپێكردنى فرۆشتى غاز داهاتى كۆمپانیاكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌ و پلانیشیان داناوه‌ به‌ سێ قۆناغ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غاز به‌ریژه‌ى 170% به‌رزبكه‌وه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك بگاته‌ 500 ملیۆن پێ  سێجا له‌ رۆژێكدا چڕكراوه‌ غازییه‌كانیش بگاته‌ 20 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌. 
       



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure