پارتى ڤیتۆى له‌سه‌ر مالیكى نییه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 23/07/2018‌ :: 334‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ته‌مموزى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان: 

كوردستانى نوێ:

- یه‌كێتى ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌ دانانى پارێزگار و هێزى هاوبه‌ش و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك 
- گروپه‌كانى ئۆپۆزسیۆن چه‌كه‌كانیان راده‌ستى حكومه‌تى سوریا ده‌كه‌ن
- ئه‌مریكا ته‌واوى گوشاره‌كانى له‌ دژى ئێران به‌كارده‌هێنێت
- ئێران: خه‌ونه‌كانى تره‌مپ نایه‌نه‌دى
- كۆڕێكى ئه‌ده‌بى بۆ مه‌لیكه‌ میزان

خه‌بات:
- حاجى ئۆمه‌ران .. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دوو تۆن ده‌رمان و پێداویستى پزیشكیى قاچاغ
- له‌ ئه‌نجامى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵات 146 كه‌س برینداربوون
- له‌مه‌ودوا پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان پێویستیان به‌ ده‌ره‌وه‌ نابێت و لێره‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن
- پێكهێنانى حكومه‌ت دواده‌كه‌وێت و خۆپیشاندانه‌كانى عێراق فراوانترده‌بن
- ژماره‌یه‌كى كه‌مى كورده‌ ئێزدییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانى خۆیان
- ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌ گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێندرێن
- درێژترین مانگگیرانى سه‌ده‌ى 21 له‌ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بینرێت

رووداو:
- چوار حیزبه‌كه‌ دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى هه‌ڵده‌په‌سێرن
- عه‌بادى تانه‌ له‌ یاساى خانه‌نشینكردنى په‌رله‌مانتاران ده‌دات 
- 1500 مامۆستاى عه‌ره‌ب له‌ سلێمانى ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدى خۆیان
- ئێران له‌ پێنجوێن بۆ گۆڕى سه‌ربازه‌كانى ده‌گه‌ڕێ، 30 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ نێو خاكى باشوورى كوردستان
- 30 گوندى كوردنشین له‌ دوبز چۆڵ ده‌كرێن
- هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ (رووداو): پارتى ڤیتۆى له‌سه‌ر مالیكى نییه‌ 
- فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌: 20 هه‌زار بۆمبى چێنراوى داعشمان پووچه‌ڵ كردوونه‌ته‌وه‌
- سوپاى سووریا خۆى بۆ شه‌ڕى ئیدلیب ئاماده‌ ده‌كات
- فڕه‌نسا ئیسلامییه‌ توندئاژۆكان ئازاد ده‌كات 
- چین كاریگه‌ریى سزا ئه‌تۆمییه‌كان له‌سه‌ر ئێران سووك ده‌كات
- تره‌مپ دۆڕاوى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هیلسینكى ده‌رچوو

هه‌ولێر:
- هیومه‌ن رایتس: له‌ موسڵ خه‌ڵك هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌ستگیركراون و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن
- ئه‌مریكا خه‌ریكى مۆدێرنیزه‌كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌
- حكومه‌تى عێراق بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان هێز به‌كاردێنێ
- بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 5.9 پله‌ى رێخته‌ر رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى هه‌ژاند
- هێزى سه‌ربازى ده‌برێته‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا
- بڕیارێكى به‌غدا به‌ بڕى 38 ملیار دینار زیانى له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى داوه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure