ژاپۆن: بەهۆی گەرماوە دەیان کەس مردوون

هەواڵ / جیهان :: 23/07/2018‌ :: 438‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی رووی لە ژاپۆن کردووە  لە ٩ی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١١ کەسیان تەنیا لەڕۆژی شەممەی رابردوودا بووە.

بەگوێرەی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن ئەمڕۆ شارۆچکەی  (کوماگایە) سەر بەشاری سایتاما بەرزترین پلەی گەرمای لەسەرانسەری وڵاتەکەدا بەخوە بینیوە و پلەکانی گەرما گەیشتۆتە ٤١،١ پلەی سەدی کە ئەوەش بەرزترین پلەی گەرمایە تا ئێستا لە وڵاتە تۆمار کرابێت و ١٢ پلە زیاترە لە ئاستی پلەی گەرمای ئاسایی لەم کاتەی ساڵدا. 

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ پلەی گەرما لە تۆکیۆی پایتەخت گەیشتۆتە ٣٨ پلەی سەدی و تا ئێستاش بەدەیان کەس بەهۆی گەرماوە لەسەرانسەری وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ئەگەری نەخۆشی بەهۆی گەرماوە لەکاتە ئاساییەکان زیترە و پێویستە خەڵکی رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر وەک خواردنەوەی ئاوی زۆر و دورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی خۆر و بەکارهێنانی فێنککەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە شیكارێکی کەشناسی پیشبینی کرد ژمارەی قوربانیەکان بەهۆی گەرماوە زۆر زیاتر بەرزبێتەوە بگاتە سەدان قوربانی.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure