هێرشێکی چەکداری لە تۆرنتۆ ٢ کوژراو و ١٣ برینداری لێدەکەوێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 23/07/2018‌ :: 175‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئێوارەی  دوێنێ روداوی تەقەکردن لە گەڕەکی (یۆنانی) لە شاری (تۆرنتۆ)ی کەنەدا رویدا و بە ووتەی مارک سوندەرز، بەرپرسی پۆلیسی شارەکە دوو کوژراو  ١٣ برینداری لێکەوتۆتەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا سوندەرز رایگەیاند تەقەکەرەکە لەکاتی روبەڕوبونەوەی پۆلیسدا کوژراوە و کچێکی گەنجیش کە لەناو بریندارەکاندایە لەبارێکی سەختدایە.


کەناڵی گڵۆباڵ نیوزلە زاری سەرچاوەکانی پۆلیسی تۆرنتۆوە بڵاوی کردەوە نۆ کەس کە یەکێکیان منداڵن بریندار بوون و گومانلێکراوەکەش تەقەی لە پۆلیس کردووە بەرلەوەی خۆی بکوژێت.
وەرگێڕانی؛ کامەران ئەحمەد   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure