کەشوهەوای ئەمڕۆ.. پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

هەواڵ / کوردستان :: 22/07/2018‌ :: 1063‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ یه‌كشەممە 22ى ته‌مموز، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان-ى بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ پلەكانى به‌راورد به‌ دوێنێ شه‌ممه‌ نزم ده‌بنه‌وه‌.


هه‌ر به‌پێى پێشبینه‌ییه‌كان ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ كه‌ركوك و هەولێر تۆمارده‌كرێت كه‌ 40 پله‌ى سه‌دییه‌، به‌ڵام دوێنێ شه‌ممه‌ له‌و دوو شاره‌ 42 پله‌ بووه‌و نزمترین پله‌ى گه‌رماش له‌ سلێمانی تۆمارده‌كرێت كه‌ 39 پله‌ى سه‌دییه‌و دوێنێ شه‌ممه‌ش 41 پله‌ بووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure