زیاتر له‌ دوو هه‌زار كارتۆن ده‌رمانی ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 21/07/2018‌ :: 700‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ خاڵی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر دوو هه‌زارو 234 كارتۆن ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی ساخه‌ته‌دا داگیراوه‌ كه‌ ویستوویانه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن. 


به‌ پێی راگه‌یاندراوێكی ته‌ندروستی هه‌ولێر كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ خاڵی گورمگی حاجی ئۆمه‌ران لیژنه‌كانی چاودێری كوالیتی كۆنتڕۆڵ دەستیان  بەسەر دوو هه‌زارو 234 كارتۆن ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی ساخته‌دا گرتووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ بیهێننه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ دوو ته‌ن ده‌رمان بووه‌. 

به‌ پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ "ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌ قاچاغ له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنرابوون له‌ ژێر كارتۆنی په‌ڕه‌ی A4دا شاردرابوونەوه‌ كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه‌ رووبدات.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ "دۆسیه‌ی ده‌رمانه‌ قاچاغه‌كه‌ له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ له‌ به‌شی یاسایی و دوای ئه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure