كۆمپانیایەکى توركی ته‌لارى باڵیۆزخانەى ئه‌مریكا له‌ قودس دروستده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 21/07/2018‌ :: 685‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى ده‌كات، كۆمپانیایه‌كى توركى به‌بڕى 21 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ى دیزاین و دروستكردنى ته‌لارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ قودس دروستده‌كات.


هیزه‌ت ناوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى ته‌مموز به‌ تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێنى راگه‌یاندوه‌ كه‌ كۆمپانیا لیماكى توركى به‌بڕى 21 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ى دیزاین و دروستكردنى ته‌لارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ قودسى پایته‌ختى ئیسرائیل دروستبكات. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تێچووی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ 14ی ئایاری رابردوو گه‌یشتووەته‌ 400 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش ئه‌و بڕه‌ بووه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسیكردووه‌، به‌پێی وه‌زاره‌ته‌كه‌، هێشتا باڵیۆزخانه‌كه‌ پێویستی به‌ چاككردن و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازئی و ئه‌منی زیاتر هه‌یه‌ بۆیه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئاماژه‌ بۆكراو كردووه‌. 

دروستكردنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مركیا له‌ قودس، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى توركى، له‌كاتێكدا كه‌ حكومه‌تى توركیا دژى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بوو له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە