نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كدا خه‌رجده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 21/07/2018‌ :: 530‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،  ئاواره‌ حه‌مید 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌چوارچێوەی به‌رنامه‌ی بنیاتنانەوە و بووژانه‌وه‌دا، ٩٤٣ ملیۆن دۆلار له‌ ٦١ پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌رجده‌كات، له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی تووندوتیژییه‌وه‌ تووشی زیان بوون.


به‌پێی راگه‌یەنراوێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو تیمی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنی 61 پڕۆژه‌ له‌عێراق به‌گشتی و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی توندوتیژییه‌وه‌ تووشی زیان بوون. 

له‌ راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراق متمانه‌یان لا دروست بێت و له‌ بری چاوه‌ڕێكردن بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ  پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ عێراق درێژه‌ی ده‌بێت كه‌ بڕی ٩٤٣ ملیۆن دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنی ٦١ پرۆژه‌ دابینكراوه‌و له‌ عێراق خه‌رجده‌كرێت.  

له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانیشه‌وه‌ نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكردۆته‌وه‌، پرۆژه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ بنیات نراون كه‌ له‌لایه‌ن هاوبه‌شكاره‌ مرۆییه‌كانه‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئاواره‌ و خانه‌واده‌ خانه‌خوێیه‌كان له‌كاتی شه‌ڕدا ئه‌نجام دراون و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌ت و رێكخراوی (یو ئین دی پی)ش كه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی شار و شارۆچكه‌ رزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش ئه‌نجامده‌درێن. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure