خامنەیی: گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەیە

هەواڵ / جیهان :: 21/07/2018‌ :: 626‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رابەری باڵای ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەیە چونکە واشنتن جێگەی متمانە نیە.


عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لەمیانەی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند "گفت و تەنانەت واژۆی ئەمریکیەکان پشتی پێنابەسرێت، لەبەرئەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا سودی نیە" .

خامنەیی وتیشی " گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن هەڵەیەکی گەورەیە".

سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر وڵاته‌كه‌شى رابەری ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەگەر رێگە لە هەناردەی نەوتی ئێران بگیرێت ئەوا ئەوانیش رێگری لە هەناردەی نەوتی ناوچەکە دەکەن.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure